وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 - هەولێر:
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆببێته‌وه و چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 4ـی حوه‌زیرانی 2023) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه بیلاوال بۆتۆ زه‌رداری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆببێته‌وه.
سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زه‌رداری له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و پاكستان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌حاف روونیكردووه‌ته‌وه، زه‌رداری له سه‌ردانه‌كه‌یدا، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق واژۆ ده‌كات، كه چه‌ند بوارێكی جیاجیا له‌خۆده‌گرێت.