رێبهر ئهحمهد: ئەو کامێرانەی پێشتر بۆ تۆمارکردنی تیژڕەوی هەبوون باش نەبوون

کوردستان
وهزیری ناوخۆ
رێبهر ئهحمهد
كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان
حكومهتی ههرێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەخنە لەو کەس و لایەنانە دەگرێت کە خۆیان کردووەتە پسپۆڕ لەبارەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ.
رێبەر ئەحمەد، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، ئەو کامێرانەی پێشتر بۆ تۆمارکردنی تیژڕەوی هەبوون، باش نەبوون و ئەوانەی ئێستا (خاڵ بۆ خاڵ) جێگیر دەکرێن، پێشکەوتوون.
گوتیشی: "ئامانجی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و شەقامەکانە".
هەروەها رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داماڵینی چەك گووتی: "دوای 21ـی تەمموزی ئەمساڵ، یاسای چەك بە تەواوەتی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و هەر کەسێکیش دوای ئەو بەروارە چەکی بێ مۆڵەتی پێبێت خۆی و چەکەکەکی دەدرێنە دادگا و رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.