ناتۆ گەیشتنی یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی بۆ کۆسۆڤۆ راگەیاند

K24 - هەولێر:
هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ بڵاویکردەوە، یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی کە بریتین لە 700 سەربازی زیاددە لەگەڵ چەک و تەقەمەنی گەیشتوونەتە کۆسۆڤۆ.
ناتۆ بڵاویشیکردەوە، زۆرین ئەندامی هێزەکانیان کە رەوانەی کۆسۆڤۆ کراون سەربازی تورکن و ژمارەیان نزیکەی 500 سەربازە، هەرکاتێک پێویست بکات لە کۆسۆڤۆ بڵاوەیان پێدەکرێت.
هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لە ناردنی هێزی زیاددە بۆ کۆسۆڤۆ پارێزگاریکردنە لە ئاشتی و رێگرییە لە دروستبوونی پشێوی.
ئەمە لەکاتێدایە، سەربازی ئاشتی پارێزی ناتۆ لەساڵی 1998 وە لە کۆسۆڤۆ بوونیان هەیە.
كێشه‌ی کۆسۆڤۆ بۆ مانگی نیسانی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك لایه‌نێكی كۆسۆڤۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانیان كرد و به‌م هۆیه‌وه ئه‌لبانه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییه‌كان، كاتێك رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان %4 بوو.
ھاپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ، لە ھێزەكانی 29 وڵات پێكدێت و خەڵكی ئەو وڵاتانەش لەگەڵ ئەوە نین سوپای وڵاتەكانیان بخرێنە ناو شەڕ و ئاڵۆزی دیكەی وڵاتانەوە.