قاسم ئه‌عره‌جی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئێزدی ده‌گوازێته‌وه بۆ راوێژكارێتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
K24 – هەولێر:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان مه‌حما خه‌لیل و قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ئه‌عره‌جی بڕیاریدا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری ئێزیدی له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر میلاكی راوێژكارێتی ئاسایشی نەتەوەیی.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌حما خه‌لیل داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگالی كردووه، چونكه وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه تاكه زامنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیرییه بۆ قه‌زای شنگال و ناوچه‌كه به گشتی.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌عره‌جی جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شنگال به خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه كرده‌وه.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆلی رۆژئاوای كوردستان بۆ كه‌مپی جه‌دعه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، ئه‌و خێزانانه وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراون ئه‌گه‌ر به‌باشی كۆنترۆڵ نه‌كرێن، له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه.