عێراق و سعوودیە جه‌خت له جێبەجێکردنی رێککەوتننامە ھاوبەشەکانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و عەبدولعەزیز شه‌ممەری باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامانەیان تاووتوێکرد، کە لەبارەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات‌دا، واژۆ کراوه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە به‌وه ده‌كات، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازییکردووە لە باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، عەبدولعەزیز شه‌ممەری.
راشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، رێگاکانی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز تاووتوێکراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە سەبارەت جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامانەی کە لەبارەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات‌دا، واژوو کراوه.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا کۆکبوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات بکات.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ سعوودیه چه‌ند رێككه‌وتنێكیان له بواری ئاسایش و هه‌واڵگری واژۆكردووه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌بێت.