دوای حەوت ساڵ لە داخرانی ئێران باڵیۆزخانەی خۆی لە سعوودیە کردەوە

K24 - هەولێر
دوای حەوت ساڵ لە داخرانی باڵیۆزخانەی ئێران لە سعوودیە، تاران جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە ریاز کردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی دووشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2023، ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان ئێران و سعوودیه به‌سه‌رپه‌رشتی چین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ـوه پچڕاوه، رۆژی سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یران، له یه‌ك كاتدا، باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ردوو شاری ریاز و جه‌دده‌ی سعوودی ده‌كرێنه‌وه.
پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان سعوودیه و ئێران كه پێشتر بەهۆی قەیرانی یەمەنەوە لە ئاداری 2015ه‌وه گرژیی به‌خۆوه بینیبوو، به ته‌واوه‌تی پچڕان.
بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە نیسانی 2021دا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتریش دانوستانەکان بە نێوەندگیری عێراق درێژه‌یان هه‌بوو.
دوای حه‌وت ساڵ له پچڕانی، رۆژی 10ی ئاداری 2023 به نێوه‌ندگیریی چین، ریاز و تاران له په‌كین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.
رۆژی 6ـی ئایاری 2023، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران به ئاژانسی فه‌رمی سانای سووری راگه‌یاندبوو، ئێران و سعوودیه دوو وڵاتی گه‌وره‌ن، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌لانی موسڵمان له ناوچه‌كه‌دا پشتگیری له دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه خراپ بوو، رێبه‌ری باڵا رێنمایی ده‌كردین، كه دوژمن ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله".
دوای حەوت ساڵ لە داخرانی.. ئێران باڵیۆزخانەی خۆی لە سعوودیە کردەوە pic.twitter.com/kU5Kf9yT7y
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) June 7, 2023