بلینكن: پابه‌ندییه‌كانمان به‌رامبه‌ر هاوبه‌شانمان له كه‌نداوی عه‌ره‌بی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پابه‌ندییه‌كانمان به‌رامبه‌ر هاوبه‌شانمان له كه‌نداوی عه‌ره‌بی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی كه‌نداو له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، گوتی: "هێشتا ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت، به قوڵی سه‌رقاڵی هاوبه‌شییه‌كانین له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئێواره‌ی رۆژی (سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023)، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودیه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێشوازیلێكرا.
هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سعوودیه له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن بۆ سعوودیه، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و ریازه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ندێ پرسی په‌یوه‌ست به ئێران و ئاسایشی ناوچه‌كه و نرخی غاز، په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژی تێكه‌وت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بلینكن چاوی به شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنیشینی سعوودیه بكه‌وێت و وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی سعوودیه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه كردبوو و رایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان واشنتن و ریاز و تاووتوێكردنی پرسه ئابووری و ئه‌منییه‌كان، بلینكن له نێوان 6 تاكو 8ـی حوزه‌یران سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات.