كه‌مال كه‌ركووكی: گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سنووره‌كانی كه‌ركووك ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه

K24 - هەولێر:
كێشه‌ی جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی كه‌ركووك و مادده‌ی 140، به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوكات هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رگریكردن له مافه‌كانی كورد له‌و سنوورانه له‌سه‌ر ئاستی باڵادا چڕتربووه‌ته‌وه و به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وی و ماڵی جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی كه‌ركووك، هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وی جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی كه‌ركووك، دووباره‌بوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچایانهیه، كه پێشتر له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، كورد و توركمانه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌ركرابوون و عه‌ره‌بی خوارووی عێراقیان تێدا نیشته‌جێ كردبوو و زه‌وییه‌كانیان داگیركردبوون.
كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه له ئێستا جارێكی دیكه و به ناو و پاساوی جیاوازه‌وه عه‌ره‌ب هاورده‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كرێت، كه هه‌ندێك به ناوی كشتوكاڵ و هه‌ندێكی دیكه به ناوی سه‌ربازی و هه‌ندێكی دیكه‌ش به ناو و پاساوی حه‌شد و دادگاوه، ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی جووتیارانی كورددا بگرنه‌وه.
كه‌ركووكی روونیشكرده‌وه، عه‌ره‌بی هاورده دوای رووخانی رژێمی به‌عس و دوای په‌سندكردنی ده‌ستووری نوێی عێراق و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 140، به زه‌وی و به پاره قه‌ره‌بوو كرانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی لێی هاتبوون. باسی له‌وه‌ش كرد، عه‌ره‌بی هاورده له پڕۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له رووی ماددییه‌وه زۆر سوودمه‌ند بوون و به زیاده‌وه قه‌ره‌بووی ماددی كرانه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وی و ماڵی جووتیارانی كورد، هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، گوتیشی، به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه، ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و ژیان تێیدا ئاسایی نابێت، به پێویستیشی زانی هه‌ر چی زووه به‌ر له پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بگیرێت.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووریش، كه‌مال كه‌ركووكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی نوێ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه پێكبهێنرێت، كه كهسایهنی یاسایی و هونه‌ری تێیدا ئه‌ندام بن و دوور بن له هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی سیاسی و ئینتیمایه‌كی دیكه. راشیگه‌یاند، كه لیژنه كۆنكه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـوه شكستیهێناوه و پێویست ده‌كات بگۆڕدرێن.
محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرپرسانی باڵای عێراق لە پەیوەندی دایە لەسەر کێشەی زەوی و زاری گوندی تۆپزاوە و تڕکەڵان لە سنووری کەرکووک.
محەممەد کەمال گوتیشی: سەرۆک بارزانی داوای کردووە کۆتایی بە دەستێوەردانی سەربازی بهێنرێت لەسەر کێشەی زەوی و زاری کوردان لە ناوچە دابڕاوەکان.
بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن بەغداوە بەڵێنی ئەوە بە سەرۆک بارزانی دراوە، رێکارە سەربازییەکان رابگیرێن و هێز نەچێتە سەر تۆپزاوە و تڕکەڵان.
هەروەها بەڵێنی ئەوەش بە سەرۆک بارزانی دراوە کە بڕیاری دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون لە ناوچەی تڕکەڵان بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق، رابگیرێت.