پارێزگار و وەزیری شارەوانی هەولێر تاوتوێی رێکخستنەوەی سیستمی هاوتوچۆی شاری هەولێریان کرد

K24 – هەولێر:

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی هەولێر، کۆبوونەوە، کە تیایدا جەخت لەسەر باشترکردنی، سیستەمی هاتوچۆی ناو سەنتەری شار و دەوروبەری قەڵای هەولێر و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان و ئەو شوێنانەی کە پێویستییان بە پاککردنەوە و چاککردنەوە هەیە کراوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (8ــی ئایاری 2023)، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە راگەیندراوێکدا ئاماژەوەی بەوەدا، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی د. سەرباز نەجیب، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری وەزارەت و هەریەک لە د. چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی سەنتەری شار و پەرەپێدانی هاتوچۆی دەوروبەری قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.

هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، تیشک خرایە سەر پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمی هاتوچۆی ناو سەنتەری شار و دەوروبەری قەڵای هەولێر و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان و ئەو شوێنانەی کە پێویستییان بە پاککردنەوە و چاککردنەوە هەیە، هەروەها  جەختیان لە چارەسەرکردنی گرفتەكانی هەموو ئەو شوێن و شەقامە سەرەکییانەش کردەوە کە لە چەند جێگایەکی شاری هەولێر قەرەباڵغییەکی زۆریان کەوتووەتەسەر و بەهۆی زۆری ژمارەی ئوتۆمبێلەوە دووچاری خنکان هاتوون.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئامانج لەو كۆبوونەوەیە چارەسەركردنی گرفتی جەنجاڵی و رێكخستنەوەی شەقامەكانی دەوروبەری قەڵای هەولێرە بۆ ئەوەی سیمایەكی جوان بە زۆنەكە ببەخشێت و رەنگدانەوەیەكی كەلتووری هەبێت بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی رۆژانە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار سەردانی ئەو زۆنەی شاری هەولێر دەكەن.

هاوکات، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، جەختیان لەسەر بەزوویی جێبەجێكردنی کارەکان كردووە بە دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئەوەی لە ماوەی شەش مانگدا هەموو ئەو کارانە جێبەجێ بكرێت.

س
گ
Fly Erbil Advertisment