واشنتن پۆست: شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ڕه‌شه له واشنتن ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ڕه‌شه له واشنتن ده‌كات، كه رێگه‌ی ئابووریی و نه‌وته‌وه، ئازارێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن سعوودیه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه له جیهان، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به پایزی رابردوو به‌ڵێنی دا، ، سزای ئابووری به‌سه‌ر سعوودیه بسه‌پێنێت، له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دا و له ریگه‌ی ئابوورییه‌وه تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سعوودیه له رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماتكارانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌ڵام به نهێنی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ڕه‌شه‌ی له واشنتن كردووه، كه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگۆڕێت، كه ساڵانێكه باری سعوودیه‌ی قورس كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه واشنتن پۆست ده‌ستی كه‌وتووه، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ئاماژه به‌وه ده‌كات، چیتر له‌ه‌گڵ ئیداره‌ی سیاسی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵسوكه‌وت ناكات. به‌ڵێنیشیداوه، سزای توندی ئابووری واشنتن بدات.
هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی جۆ بایدن تێده‌په‌ڕێت، كه به‌ڵێنی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر سعوودیه دابوو، هێشتا هه‌نگاوی كرده‌یی له‌مباره‌یه‌وه نه‌نراوه.
پێشتریش ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی كه‌نداو له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، گوتبووی: "هێشتا ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت، به قوڵی سه‌رقاڵی هاوبه‌شییه‌كانین له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئێواره‌ی رۆژی (سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023)، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودیه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێشوازیلێكرا.
هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سعوودیه له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن بۆ سعوودیه، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و ریازه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ندێ پرسی په‌یوه‌ست به ئێران و ئاسایشی ناوچه‌كه و نرخی غاز، په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژی تێكه‌وت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه كردبوو و رایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان واشنتن و ریاز و تاووتوێكردنی پرسه ئابووری و ئه‌منییه‌كان، بلینكن له نێوان 6 تاكو 8ـی حوزه‌یران سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات.