سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان: پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستوورییەکانی بکەن
"هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستوورییەکانی بکەن"

K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین تویتیدا سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە، دەڵێت: هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجە بکەن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن و دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) June 9, 2023