فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مێكی دیكه فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد حوسێن كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، فراكسیۆنی پارتی تاووتوێی بڕگه‌ی حه‌وتی مادده‌ی 14ـی بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا روونیكرده‌وه، وا بڕیاربوو كاتژمێر 5:00ـی ئێواره په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دانیشتنه‌كه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ماددانه‌ی كه له بودجه ماون، ده‌ستی پێنه‌كردووه.
دووپاتیكرده‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گه‌یشته نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی مادده‌ی 14 نه‌كراوه، به‌تایبه‌ت بڕگه‌ی حه‌وتی ئه‌و مادده‌یه، كه باس له بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌كاتی هه‌بوونی كێشه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی مادده ماوه‌كانی بودجه‌ی گشتی عێراق كۆببێته‌وه.