دكتۆر سه‌باح سوبحی: بڕینی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم قبووڵ ناكه‌ین

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕینی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم قبووڵ ناكه‌ین.
دكتۆر سه‌باح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق (فراكسیۆنی پارتی)، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، مادده‌ی 14 له بودجه‌ی گشتی عێراق، میحوره‌ی هه‌موو بودجه‌كه‌یه، له‌و مادده‌یه ده‌توانرێت بودجه ره‌وانه بكرێت یاخوود رابگیرێت، بۆیه ئێمه بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ ناكه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌ڕێز هادی عامری وه‌ك نوێنه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان رێككه‌وتنی كردووه، كه هاتنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان گۆڕانكاری له رێككه‌وتنه‌كه كرا، كه مه‌به‌ست لێی سیاسییه و لێدانی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بیگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر داڕشتنه كۆنه‌كه‌ی رێككه‌وتنه‌كه".
گوتیشی: "ئێمه له میانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئیعتیبارێكمان بۆ سه‌رۆكوه‌زیران عێراق داناوه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئیعتیباره نه‌هێڵن".
ده‌شڵێت: "هه‌ندێ لایه‌نی نێو لیژنه‌ی دارایی دژی قه‌واری هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن".