بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە سوید کەسێک کوژراو و سێی دیکەش بریندار بوون
K24 - هەولێر
لە رووداوی تەقەکردندا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی ستۆکهۆڵم رایگەیاند، بارودۆخی رووداوەکە روون نییە، هەروەها ئاژانسی فرانس پرێس، هەواڵی دەستگیرکردنی دوو کەسی بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای کاتژمێرێک دوای رووداوەکە بووە.
پۆلیس چوار برینداری رووداوەکەی دۆزیەوە، کە یەکێکیان بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، سێ بریندارەکەی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
گوتەبێژی پۆلیسی ستۆکهۆڵم بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "ئەو کەسەی کوژراوە مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە دیاری نەکراوە.
لە ساڵانی رابردوودا سوید چەند هۆکارێکی بۆ راگرتنی رووداوی تەقەکردن و هێرشەکان گرتووەتە بەر، کە زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ باندەکانی بواری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکاندا.
بەپێی ئامارەکانی پۆلیس، سوید لە ساڵی 2022 دا، 391 رووداوی تەقەکردن لە سوید رووی داوە، بەڵام لە مساڵدا 45 رووداوی تەقەکردن روویداوە.