رێبەر ئەحمەد لە واشنتن لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئیدارەی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

K24 - واشنتن

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا و کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا دەبێت.

رۆژی 11/6/2023، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرداةیکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا و لەلایەن بەیان سامى عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا پێشوازی لێکرا.

بڕیارە لەو سەردانەیدا وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى ئەمەریکى کۆببێتەوە لەنێوانیاندا وەزارەتى دەرەوە، وەزارەتى بەرگرى، وەزارەتى گەنجینە و کۆشکى سپى، هەروەها ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمەریکا و دامەزراوەکانى دیکە.

لە رۆژی 14ى حوزەیران، رێبەر ئەحمەد لە پەیمانگاى ئاشتى ئەمەریکى، وتارێک پێشکەش دەکات لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمى کوردستان لە رووى سیاسى، ئاسایش، و مرۆیى.

بەیان سامى عەبدورەحمان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە لێدوانێکدا گوتى: "بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی وەزیری ناوخۆ دەروانین بۆ واشنتن، بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا و گفتوگۆیەکى قوڵ لەسەر پرسەکانى ئاسایش، مرۆیى و سیاسى کە جێگەى بایەخ و بەرژەوەندى هەردوولایە".

.