"بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج پتر له 29 ھەزار کەس لە عێراقەوە گەیشتوونەتە سعوودیە"
K24 - هەولێر:
نێردەی حەجی عێراق رایدهگهیهنێت، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، پتر له 29 ھەزار کەس لە عێراقەوە گەیشتوونەتە سعوودیە .
لە راگەیەندراوێکدا نێردەی حەجی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆی ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئەنجامدانی فەریزەی حەجن، تا ئێستا 29 ھەزار و 121 کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە.
راشیگەیاندووە، لەو ژمارەیە، 16 ھەزار و 918 کەسیان دوای ئەوەی پرۆسهی سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری مەدینەیان تەواوکرد، یەکەم روکنی فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە شاری مەککە و 12 ھەزار و 203 کەسەکەی دیکەیش بۆ بەجێگەیاندنی یەکەم روکنی فەریزەی حەج لە شاری مەدینەن.
باسی لەوەش کردووە، بەڕێکەوتنی کاروانی حاجیانی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگای فڕۆکەخانەکان و دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ سعوودیە بەردەوامە.
پێشتر دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندبوو کە 37 ھەزار کەس لە عێراق دەتوانن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، بچنە سعوودیە.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ