ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان متمانەی ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی وەردەگرێت

K24 – هەولێر:

ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی متمانەی بەخشیە نەخۆشخانە و پرۆگرامەکانی خوێندن و راهێنانی پزیشکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان.

 لە راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، کە تیایدا هاتووە، پاش ماوەیەکی زۆر لە کارکردن و هەوڵ و ماندبوون و زنجیرەیەک سەردانی فەرمی ئەنجوومەنەکەمان بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن  و هەروەها لەبەرامبەردا سەردانی لێژنەی باڵای تایبەتمەندی ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی نەخۆشخانەو سەنتەرەکانی راهێنان و پرۆگرامەکانی خوێندن و ڕاهێنانی پزیشکی و راهێنراوانی ئەنجوومەنەکەمان لە کوردستان.

هەروەها، لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، "خۆشبەختانە ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی بە نووسراوێکی فەرمی متمانەی بەخشیە نەخۆشخانە و پرۆگرامەکانی خوێندن و راهێنانی پزیشکی ئەنجوومەنەکەمان لە هەرێمی کوردستان".

جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان یەکەم دامەزراوەی خوێندن و راهێنانی پزیشکیە لە هەرێمی کوردستان، توانیوێتی متمانەی وڵاتێکی دەرەوە بەدەست بهێنێت، ئەمەش دەسکەوتێکی دیکەی مەزنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

لە بەرامبەر ئەو متمانە بەخشینەدا، ئاریانا خاڵس جەواد، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکییەکان، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی دەکات، بۆ هاوکاری و هەماهەنگی و بەگەڕخستنی کارمەندانیان لە نەخۆشخانەکان بە مەبەستی رێکخستنی نەخۆشخانەکان و گونجاندنیان لەگەڵ ستاندارد و پێوەری زانستی ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی، هەروەها پیرۆزبای و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە.

خ
ف
ف
Fly Erbil Advertisment