ده‌زگای خێرخوازی بارزانی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت به منداڵان راده‌گه‌یه‌نێت

K24 - هەولێر:
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستی ده‌ستپێكردووه و قۆناغی دووه‌می ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئامانجیانه خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌بێ جیاوازی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی حوزه‌یرانی 2023) ئیبراهیم سه‌مین، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ‌یان ده‌ستپێكردووه، كه تایبه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی نه‌خۆش له دره‌ه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی گوندی ئاشتی له ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێكردووه، روونیشیكرده‌وه، كه قۆناغی دووه‌می پڕۆژه ته‌ندروستییه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن، كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵی، گوتیشی، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 9 منداڵ، كه ته‌مه‌نیان له خوار 12 ساڵان بووه، ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كراون، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست. باسی له‌وه‌شكرد، له كۆی ئه‌و 9 منداڵه، 7 منداڵ چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه و دوو منداڵی دیكه‌یش له‌ژێر چاودێری پزیشك و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رین.
هه‌روه‌ها گوتی، سبه‌ی سێشه‌ممه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه و له قۆناغی دووه‌میدا، هه‌شت منداڵی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن، كه هی شار و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به هاوكاری هه‌یه و له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بڕیاری داوه له پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌رته به‌رده‌وام بێت و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هاوكارییه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌بێت، كه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و میزه‌ڕۆ بوونه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی له دوای سووتان تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر ده‌بن، ئه‌وانه‌یشی كه نه‌خۆشییه‌كانی ئێسكیان هه‌یه به هه‌موو پۆلێن و جۆره‌كانییه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، توانیویانه پشكنین بۆ زیاتر له 2000 هه‌زار مداڵ بكه‌ن و پاشان دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی رێكخراوی گوندی ئاشتی كردووه له ئه‌ڵمانیا. گوتیشی، دوای به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیانه، ناوی 30 منداڵیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و مه‌نداڵانه چاره‌سه‌رییان لای ئه‌وان ده‌ستده‌كه‌وێت و له‌لای ئه‌وانه‌وه چاره‌سه‌رییه‌كانیان به‌بێ به‌رامبه‌ره.