ئه‌سه‌د داوای دیاریكردنی واده‌یه‌ك ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له سووریا

K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری تایبه‌ت سه‌ردانی سووریای كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی حوزه‌یرانی 2023) نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایگه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا پێشوازی له ئه‌سغه‌ر خاجی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری تایبه‌ت و شاندی یاوه‌ری كردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به دیدارێكدا هه‌ردوولا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و هاریكارییه دووقۆڵییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و دیدگا هاوبه‌شه‌كان سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌یان كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سووریا، ئه‌سه‌د جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كردووه‌ته‌وه له قۆناغی داهاتوودا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆبوونه‌وه چوارقۆڵییه‌كان و رێڕه‌وی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌سه‌د دانانی ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌ش بۆ دیاریكردن و خستنه‌ڕووی هاریكارییه‌كان و ئامانجه‌كان به پێویست زانیوه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی داهاتوو له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له سووریا و نه‌هێشتنی تیرۆر و دانانی چوارچێوه و میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هاریكارییانه به هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌نی رووسی و ئێرانی.
رۆژی (10ـی ئایاری 2023) لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و سووریا سەربارەت بە "پرسی سووریا" دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، هەر یەک لە مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا بەشدارن.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە گوتارێکیدا کە لە بەشی کراوەی کۆبوونەوەکە بەڕووی راگەیاندنەکاندا پێشکەشی کرد، باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا راوێژ دەکرێت سەبارەت بە چارەسەری پرسی سووریا.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرۆسەی سیاسیی، گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەران بە سەلامەتی و شکۆمەندانە تاوتوێ بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023، ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ كۆمكاره‌كه ئەنجامدا، كه وێڕای بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی له كۆمكار، هاوكات پابه‌ندبوونی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا دووپاتكرده‌وه.