ئه‌مه‌ریكا ده‌یان كۆمپانیا و دامه‌زراوه ده‌خاته ناو لیستێكی ره‌ش كه كۆمپانیای به‌ریتانیشی تێدایه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یان كۆمپانیا و دامه‌زراوه و رێكخراوی جۆراوجۆری جیهانی ده‌خاته ناو لیستی ره‌ش و هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵیاندا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای واشنتۆن، قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی حوزه‌یرانی 2023) وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ 50 كۆمپانیا، دامه‌زراوه و رێكخراوی جۆراوجۆری بیانی قه‌ده‌غه كرد، كه له‌ناویاندا دوو كۆمپانیای به‌ریتانی تێدایه.
ئه‌و لیسته ره‌شه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی و سه‌لامه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، 31 كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی چینی، كۆمپانیایه‌كی كینی، كۆمپانیایه‌كی لاوسی، كۆمپانیایه‌كی مالیزی و كۆمپانیایه‌كی تایله‌ندی، چوار كۆمپانیای پاكستانی، سێ كۆمپانیای باشووری ئه‌فریقیا، پێنج كۆمپانیای ئیماراتی و دوو كۆمپانیای به‌ریتانی له‌خۆگرتووه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ریه‌ك له‌و دامه‌زراوه، كۆمپانیا و رێكخراوانه له‌و چالاكییانه تێوه‌گلاون، كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه، كۆمپانیا و رێكخراوانه، هیچ لایه‌نێك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، دوای تاووتوێكردنیشی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكاوه، واشنتۆن بۆی هه‌یه په‌سندی بكات یان ره‌تیبكاته‌وه، كه له زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانیشدا ره‌تیده‌كاته‌وه.
به‌لای زۆرێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه مای سه‌رنجه وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا رێكخراوی "Fiber Optic Solutions"ـی لاتیڤی نه‌خستووه‌ته ناو لیسته ره‌شه‌كه‌وه.