بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە سووریا 22 سەربازی ئەمەریکی برینداربوون

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە سووریا 22 سەربازی ئەمەریکی برینداربوون.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، رۆژی یەکشەممەی رابردوو 11ی حوزەیرانی 2023، 22 سەربازی ئەمەریکی لە رووداوێکی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکدا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان لەژێر چارەسەردان، 10 کەسیشیان گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوەی چاودێریی، لە دەرەوەی ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە دەکرێت، "هەرچەندە هیچ ئاگرێکی دوژمنکارانە راپۆرت نەکراوە".

Fly Erbil Advertisment