جۆن کێربی: پێویستە ناتۆ لە داهاتووی ئۆکرانیادا هەبێت

جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی
جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی

K24 - هەولێر:

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەگەڵ سیاسەتی کردنەوەی دەرگاکانی ناتۆن بەڕووی هێزی نوێدا، بەڵام پێویستە سەرجەم ئەندامانی ناتۆ ئەو بڕیارە بدەن.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی راشیگەیاند، پێویستە ناتۆ لە داهاتووی ئۆکرانیادا هەبێت و، هیچ شتێک دەربارەی ئەوە نەگۆڕاوە.

جۆن کێربی گوتیشی: سیاسەتی ئێمە لە ناتۆ جێگیرە و نەگۆڕاوە، ئێمە بە روونی لەگەڵ کرانەوەی دەرگای ناتۆین بەرووی هێزی نوێدا، بەڵام ئەم بڕیارانە پێویستە لەگەڵ 31  ئەندامەکانی ناتۆ بدرێت.

روونیشیکردەوە، هەرکەسێک ببێتە سکرتێری گشتی داهاتووی ناتۆ، گرنگە نییە کێ دەبێت، بەڵام ئێمە هەمیشە سپاسگوزاری ستۆڵتنبێرگین، ئەو لەزۆر کاتی سەختدا سەرکردایەتی ناتۆی کردووە

Fly Erbil Advertisment