ئەمەریکا هۆشداری لە هێرشی ئەلیکترۆنی چین دەدات

K24 - هەولێر
بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەمەریکا رایگەیاند، لەکاتی دروستبوونی ناکۆکی نێوان ئەمەریکا و چین، ئەوە هاککەرانی چینی بە دڵنیاییەوە ژێرخانی ئەمەریکا وەک هێڵی بۆری و هێڵی ئاسنین لەکاردەخەن.
جین ئیستەرلی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ژێرخانی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە پەیمانگای "ئاسپێن" لە واشنتن رایگەیاند، پەکین وەبەرهێنانی گەورە دەکات بۆ تێکدانی ژێرخانی ئەمەریکا.
ئیستەرلی، گوتیشی: "پێموایە ئەمە هەڕەشەی راستەقینەیە، کە پێویستە خۆمان بۆی ئامادە بکەین و پەرە بە تواناکانمان بدەین بۆ رووبەڕووبوونەوە"، هەروەها هۆشداریدا لەوەی ئەمەریکییەکان پێویستە خۆیان ئامادە بکەن بۆ زیانگەیاندن بە جیهانی فیزیکی هاکەرەکانی پەکین".
بەرپرسەکەی ئەمەریکا دەڵێت: "بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەکانی لایەنە کاریگەرییەکانی چین، هەروەها قەبارەی تواناکانیان و ئەو سەرچاوە و هەوڵانەی کە دەیخەنە روو، زۆر قورس دەبێت بۆ ئێمە رێگری لە نائارامییەکان بکەین".
ئیستەرلی ئاماژەی بەوەشدا: "بە دڵنیاییەوە پەکین بیر لە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی شەڕانگێزانە لە دژی ژێرخانی ناوخۆی ئەمەریکا دەکاتەوە، لە دژی ئامانجە سەربازییەکان".