دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌ك دژی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌و سكاڵایه‌ی كه له دادگای فیدراڵی، دژی دانانی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان لە هەژمارێکی بانکی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی عێراقی تۆماركرابوو، ره‌تكرایه‌وه.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق (سه‌ر به فراكسیۆنی ئهلسادقون، باڵی سیاسی عه‌سایبی ئه‌هلولحه‌ق) له دادگای فیدراڵی دژی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوو، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2023) له‌لایه‌ن دادگاكه ره‌تكرایه‌وه.
یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، کە تایبەتە بە کردنەوەی هەژمارێکی بانکی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، عوده‌ی عه‌واد داوای له دادگای فیدراڵی كردبوو ئه‌و هه‌نگاوه بە نادەستووری هەژماربکات، به‌ڵام دادگاكه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆرێتی ئه‌وانه، داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به‌ندی چواره‌می رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئاماژه به كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی بانكیی ده‌كات، كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاتی مامه‌ڵه‌كردن به‌و هه‌ژماره به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دراوه.
رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، واژووکرا.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.