ژمارەیەک مین لە كێڵگه‌مینێكی سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان پووچەڵکرانەوە

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان ژماره‌یه‌ك مینیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، كه بووبوونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پڕۆسه‌كانی پاكسازی له كێڵگه مینه‌كانی سنووره‌كه.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی حوزه‌یرانی 2023) له به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی مین لابردن له لە کێڵگەمینی "سپیندارۆک" لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان، توانیویانه 10 مینی جۆری (VS50) پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر روونیكردووه‌ته‌وه، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و 10 مینه، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێره‌وه ئه‌نجام دراوه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سه‌لامه‌ت پڕۆسه‌ی لابردنیان ئه‌نجام دراوه.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر باسی له‌وه كردووه، پڕۆسه‌ی ته‌كنیكی و كاری پاكسازی له‌و كێڵگه مینه به‌رده‌وام ده‌بێت.