گوته‌بێژی پارتی بۆ كوردستان24: به ئاسانی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست نابێت

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی له ئاستی خواسته‌كانی پارتی و هه‌رێمی كوردستاندا نییه، پێیشی وایه وه‌ك ئه‌وه نه‌بووه كه له ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كاندا هاتووه. ده‌شڵێت: "به ئاسانی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست نابێت".
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكرده‌وه، په‌سندكردنی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی له ئاستی خواسته‌كانی پارتی و هه‌رێمی كوردستاندا نییه، گوتیشی، ئه‌وه‌ی له‌و یاسایه‌دا هاتووه، وه‌ك ئه‌وه نییه كه له ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌ریمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌ترسی به ئاسانی دروست نابێت، روونیشیكرده‌وه له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندین هه‌وڵ هه‌یه و هه‌بووه، به‌ڵام دروستكردنی ئه‌و مه‌ترسییه كارێكی ئاسان نییه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌مه‌ودوا ئه‌ركی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌و جووڵه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دادگای فیدڕاڵی و ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنران و ره‌وانه‌ی به‌غدا كران بۆ ئه‌وه‌ی راوێژ له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن، بۆ له‌مه‌ودواش به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان ده‌كرێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كات.