سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: رێكخستنه‌وه له ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكخستنه‌وه له ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: "رێكخستنه‌وه له دەستەبەری کۆمەڵایه‌تیدا دەکەین، تا ببێته نموونەیەک بۆ هەموو ناوچەکە".
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "سیستەمێکی گشتگیر و بەردەوام کە ئاستی خۆشگوزەرانی كرێكاران بەرزدەکاتەوە، وەبەرهێنان زیاتردەکات، هەروەها رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە گەشەپێدانی درێژخایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی کوردستان".
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی حوزەیرانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەولێر لەبارەی بە دیجیتاڵکردنی ئەرشیڤی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، گوتی: "ئامانج لەم کارە ئەوە بووە کە ئێمە بتوانین هەموو ئەو دۆکیومێنتانە بە دیجیتاڵی بکەین و خزمەتگوزارییەکان ئاسان بکەین، هەم ئاسانکاری بۆ حکومەت بکرێت و هەم بۆ کرێکاران".
مەسرور بارزانی، راشیگەیاند: "ئەمە بێگومان یارمەتییەکی زۆری کرێکاران دەدات، لە هەمانکاتدا ئەو پێویستییانەی کە هەیانە بۆ دوای خانەنشین بوونیان ئەمانە هەمووی گەرەنتی دەکرێت، لە هەمانکاتدا ئەو بەشە پارەی کە کۆدەکرێتەوە، ئەمە باج نییە، یانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە هیچ شێوەیەک باج نییە، ئەمە تەنها گەرەنتیکردن و مسۆگەرکردنی داهاتووی ئەو کەسانەیە کە لە کەرتی تایبەت ئیش دەکەن".
ڕێكخستنه‌وه له دەستەبەری کۆمەڵایه‌تیدا دەکەین تا ببێته نموونەیەک بۆ هەموو ناوچەکە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) June 14, 2023
سیستەمێکی گشتگیر و بەردەوام کە ئاستی خۆشگوزەرانی كرێكاران بەرز دەکاتەوە، وەبەرهێنان زیاتر دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لە گەشەپێدانی درێژخایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی کوردستان.
