برۆكسل.. گروپی ئەتۆمی لەناتۆ تاووتوێی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن رووسیاوه دژی ئۆكرانیا ده‌كات

K24 - برۆکسل:
لەپاش سەرهەڵدانی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا بەردەوامی ئەو شەڕە، بۆیەکەم جار گروپی ئەتۆمی لەناتۆ کۆدەبنەوە. ئەم کۆبوونەوەیە داخراو دەبێت و بۆ میدیاکان نابێت رووماڵی بکەن.
ئەو ووڵاتانەی خاوەنی چەکی ئەتۆمن لەناتۆ، لەناو ئەم گروپەدا ئەندامن جگە لە فەرەنسا .
بڕیارە لەکۆبوونەوەکە باس لەبەهێزکردنی پەیوەندی و راوێژی ئەتۆمی بکرێت و هەروەها ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن رووسیا لەدژی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لەسەر بکرێ.
گروپی ئەتۆمی لەناتۆ لەساڵی 1968 دامەزراوە و هەر کاتێک بارودۆخێکی نائاسایی و مەترسیدار بێتە پێشەوە، ئەوا کۆبوونەوەی ئیمێرجنسی ئەنجام دەدەن.
ماوەی دوو رۆژە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ لەبرۆکسل بەرێوەدەچێت . بڕیارە پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێک بڵاوبکرێتەوە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.

