بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە لە پارێزگای وان روویدا

K24 - هەولێر:
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر شارۆچکەی توشبای پارێزگای وانی له باكووری كوردستان هه‌ژاند.
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان (ئافاد) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:54ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هه‌ینی 16ـی حوزه‌یرانی 2023)، بوومەلەرزەیەک کە گوڕەکەی 4.1 پلە بوو، روویدا و چەقەکەی دەریاچەی وان بوو.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 7،01 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ