سوودانی: رێگەنادەین رۆژنامەگەری ببێتە هۆی ناوزڕاندن و هەڕەشە

K24 - هەولێر

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی رۆژنامەگەری عێراقیدا رایگەیاند، هەرگیز دەوڵەت رێگەنادات رۆژنامەگەری ببێتە هۆکارێک بۆ ناوزڕاندن و کرداری هەڕەشە ئامێز. راشیەگەیاند، هەندێک لایەن هەن دەیانەوێت رۆژنامەگەری بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی بەکاربهێنن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، گوتی: "چاومان لەوەیە ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ رۆژنامەنووسان دابینکەین و نەبنە هۆکارێک بۆ دروستکردنی رای گشتی لەپێناو ئامانجی کەسیدا. رۆژنامەوانی نابێت ببێتە دەرگایەک لەرووی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ویستی خراپی خۆیان بسەپێنن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی لەسەر ئاژاوە دەژین و ئامانجیان شکستهێنانی رۆڵی دەوڵەت و پرۆسەی سیاسییە لەعێراقدا".

سوودانی، گوتیشی: "هەندێک کەسیش هەن دەیانەوێت رۆژنامەگەری بۆ رەفتاری هەڕەشە ئامێز و ناوزڕاندن بەکاربهێنن، کە ئەوە شتێکە بە تەواوی لەلایەن دەوڵەتەوە رەتدەکرێتەوە".

Fly Erbil Advertisment