به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان: واشنتن پشتگیری له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتن و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بوو. ده‌شڵێت: " واشنتن به فه‌رمی پشتگیری له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانێتی هه‌ردوولا كراوه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ش لایه‌نی ئه‌مه‌ریكایی باسیان له‌وه كردووه، كه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا پێكه‌وه شه‌ڕیان دژی سه‌دام حوسێن و رێكخراوی تیرۆرستی داعش کردووە.
به‌یان سامی عه‌بدلڕه‌حمان هه‌روه‌ها گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكا، باس له ریفۆرمه‌كانی نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و راهێنانكردن و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه كراوه".
روونیشیكرده‌وه، له میانه‌ی گفتوگۆكاندا باس له پرسی پێكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئه‌و دۆسییه كراوه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له بوونی عێراقێكی سه‌قامگیر و هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز.
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی بۆ به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دیداره‌كانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیان به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن، كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دووباره هه‌نارده بكرێته‌وه".
له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌یان سامی عه‌بدلڕه‌حمان رایگه‌یاند، هه‌بوونی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌به‌رهێنانكردنیان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته هۆی پشتگیری و پاڵپشتی، وێڕای دووپاتكردنه‌وه له سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: "ئاراسته‌ی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختكردنه له په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ، ئێمه لێره په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێممان گه‌یاندووه".