مالیكی ده‌چێته هه‌ڵه‌بجه
چالاكووانان داوا ده‌كه‌ن داوای لێبوردن بكات

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕ نوری مالیكی" سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا بووجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕا، ده‌چێته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی پاش ئه‌وه دێت كه دوێنێ له‌گه‌ڵ یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، له ئاستی باڵا و كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌و دوو حزبه كۆبووه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو كۆمه‌ڵێك چالاكووان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نیگه‌رانی خۆیان له سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی ده‌ربڕی و داوایانكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به بودجه‌بری هه‌رێمی كوردستان ناسراوه، داوای لێبوردن بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، بۆ ئاماده‌كاری سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه، ڕێوشوێنی ئه‌منیان گرتووه‌ته به‌ر.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌سته‌یه‌ك له چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن، پێویسته نووری مالیكی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌وپێیه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌و بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕاوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی حزبییه و په‌یوه‌ندی به‌و حزبانه‌وه هه‌یه كه پێشوازی لێده‌كه‌ن، هاوكات جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌و حزبانه‌ی پێشوازییان له مالیكی كردووه، گوشار و كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر مالیكی و حزب و كوتله‌كه‌یان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایی بكه‌ن و وه‌ك نۆزده‌هه‌مین پارێزگا بیناسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆی هاتووچۆ، ده‌رهێنانی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌ی چوار خاڵییه‌كه‌دا، چالاكوانان هیوادارن ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه نه‌قۆزرێته‌وه و ناوماڵی كورد په‌رته‌وازه‌تر نه‌كرێت.