ئەنجوومەنی شوورا یاسای تیرۆر و خانووبەرەی درێژنەكردەوە
K24 – ھەولێر
دوای دوو رۆژ گفتوگۆكردن ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان بۆچوونی خۆی لەبارەی یاسای دژە تیرۆر و بەكرێدانی خانووبەرەی دەربڕی و ئەو دوویاسایەی درێژنەكردەوە.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان بە فەرمی بۆچوونی خۆی لەبارەی ھەردوو یاسای دژە تیرۆر و بەكرێدانی خانووبەرە خستەڕوو، كە لە 15 مانگەوە ئەو دوو یاساییە بەسەرچووبون و بۆشایی یاسایی لە ھەرێمی كوردستان دروستكردبوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە كار بە یاسای سزادانی عێراق ژمارە 111 مادەدی 156ی یاسای سزادانی عێراقی شوێنی ھەردوو یاساكە دەگرێتەوە".
بەھۆی لەكاركەوتنی پەرلەمانی كوردستان پێشتر ئەو دوویاساییە لە ھەرێمی كوردستان درێژ نەكراونەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان كرد، بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆیان لەبارەی ھەردوو یاساكە بخەنەڕوو.

