جوتیار عادل: پاشه‌كشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه
"ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردمان، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه"

K24 - هەولێر
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق و قۆناغه‌كانی دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژەیاساکە دەڵێت، "ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت." ئاماژە بەوەش دەدات: "پاشه‌كشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه".
له‌میانه‌ی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوای گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003، تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌بووه، به‌و ئاراسته‌ی پێكه‌وه ئایندهی عێراق دروست بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بیندرێت، پاشه‌كشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئایندهی سیاسی عێراق.
جوتیار عادل هه‌روه‌ها گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وامه، چونكه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه قبوڵ ناكات سازش له‌سه‌ر مافه‌كانیان بكه‌ین".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیواشی خواست، ئه‌و بودجه‌ی كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و پێشموانییه تانه له یاسای بودجه بدرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا له کۆنفرانسی کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ته‌نیا گرفتی دارایی نییه.
جوتیار عادل هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی پێشهاتێكین، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چی ده‌بێت، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵوێستمان ئاشكرایه".
ئاشكراشیكرد، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه رێككه‌وتنمان له‌سه‌ری كردبوو، پاشهكشهیانكردووه، كه ئه‌م پرسه ته‌نیا له‌م قۆناغه‌دا رووینه‌داوه، به‌ڵكو له ساڵی 2005ـه‌وه تاكو ئێستا، پاشه‌كشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپانه هه‌یه، كه به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ریان رێككه‌وتبووین.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م قۆناغه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، جوتیار عادل ده‌ڵێت: "كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، كه په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك بابه‌ت، هه‌روه‌ك باسم كرد، خه‌ڵك سازش له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكات، كه له ئه‌نجامی قوربانییه‌كی زۆر دهستكهوتوون، ستراتیژییه‌تی ئێمه له ئێستادا، پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
جه‌ختی كرده‌وه، كۆمه‌ڵێك مادده‌ی ده‌ستووری عێراق پێشێلكراون، پێش په‌سه‌ندكردنی بودجه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدابووه له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ره‌كانی ئێمه له به‌غدا، كه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیانی هه‌رێمی كوردستان راشكاوانه قسه‌ی كردووه، هه‌روه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌زانن، كه ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ندێ پێشنیار و بیرۆكه‌ی نوێی بهردهستكردووه، كه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئێمه به‌غدا ناگونجێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لامان یه‌كلابووه‌ته‌وه كه قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هێڵی سووره، له‌نێوان ئێمه به‌غدا یاسا‌و ده‌ستوور بوونی هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، كه بوونی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز، كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری هه‌یه و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتووی هه‌ولێر، جوتیار عادل ده‌ڵێت: "باشترین ده‌ستكه‌وتی گه‌لانی عێراق، ده‌ستووره، كۆمه‌ڵێك لایه‌ن هه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستیان هێناوه، به ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنین".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دووباره دروستبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "هێشتا باسكردنی ئه‌و پرسه زووه، ده‌بێت چاوه‌ڕێی قۆناغی جێبه‌جێكردنی بودجه بكه‌ین".
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ر له جه‌ژن، جوتیار عادل ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵده‌دات گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، تاكو مووچه‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان به‌ر له جه‌ژن دابه‌ش بكرێت.