رووسیا: ئۆکرانیا لەسەر سنووری بێلارووس هێزی جێگیرکردووە
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا هێزێکی زۆری لەسەر سنوورەکانی بێلارووس جێگیرکردووە و دەیەوێت توانا سەربازییەکانی مینسک تاقیبکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویشیکردەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستیان گەیشتووە، کیێڤ بەدرێژای سنووری بێلارووس ژمارەیەکەی زۆر یەکەی سەربازی لەگەڵ چەکی قورس جێگیرکردووە، ئامانج لەم کارەشی تاقیکردنەوەی بێلارووسیە بەهەرشێوازێک بێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هیواشی خواست، ئۆکرانیا سەرکێشی سەربازی نەکات و هەنگاوێک هەڵنەگرێت، کە بەکارەسات بۆی کۆتایی بێت.
لە سەرەتای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا، کێیڤ حکومەتی بێلارووسی بەوە تۆمەتبار کرد کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکارهێناوە.