دانیشتوانی خەرتوم بۆ ژەمە خواردنێک روو لە مزگەوت دەکەن

K24 - هەولێر
مزگەوتی شێخ سەرحان لە ناوچەی ئەلجورەیف لە رۆژهەڵاتی خەرتوم، بووەتە شوێنی خواردنی هاوڵاتیانی ناوچەکە بۆ خواردنی ئەو خواردنانەی کە نەیانتوانیوە بە پارە بیکڕن.
دوای ئەوەی سوودان نەیتوانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ مووچەکانیان بدات و داواکاری بانکی راگیرا و کارمەندان و کرێکاران بێکار مانەوە، هەروەها خەڵکێکی زۆر سەرچاوەی بژێوی خۆیان لەدەستدا.
مزگەوتی شێخ سەرحان لەنێو ئەو 5 مزگەوتەیە کە خواردنی تێدا ئامادە دەکرێت، لەگەڵ ژەمە باوەکان کە زۆرینەی سوودانییەکان حەزیان لێیە، وەک برنج و بلیلە، هەروەها هەندێک لە گەنجان کار دەکەن لە ئامادەکردنی خواردن کە بەشی سەدان هاوڵاتی دەکات.
بەشێک لە خێزانەکان رێگەیەکی تریان هەڵبژاردووە بۆ هاوکاریکردنی کەسانی کەمدەرامەت، کە ئامادەکردنی خواردنە لە شەقامەکان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیاندا، ئەمانە و بیرۆکەکانی تر لای زۆرێک لە سوودانییەکان جێبەجێی دەکەن، هاووڵاتیان لە ناوچەکانی دەوروبەرەوە دێن بۆ ناوچەی ئەلجورەیف بۆ خواردن، لە مزگەوتی شێخ سەرحان، ئەم بابەتەش وای لەو خێرخوازانە کرد پارەی زیاتر بۆ ژەمەکان و پێداویستییەکان دابین بکەن بۆ زیادکردنی بڕی خۆراک بۆ هاووڵاتیان.

بەشێک لەو خێرخوازانەی کە بەشداربوون لە ئامادەکردنی ئەم خواردنانە بە شەرقولئەوسەتیان راگەیاند، دەستپێشخەرییەکە لە گەنجێکەوە هاتووە و ئەویش پێشنیاری بۆ دوو خێرخواز کردووە، ئەوانیش راستەوخۆ رێککەوتوون، دوای دوو رۆژ ژمارەی بەشداربووان زیادیکردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، خواستی خەڵکی ناوچەکە کە لە دەرەوەی سوودان دەژین بۆ بەشداریکردن لە رێگەی گواستنەوەی بڕە پارەیەک بۆ فراوانکردنی ژەمەکان یان وەبەرهێنانی پارەکە لە پڕۆژەی دیکەدا کە سوود بە خێزانەکانیان دەگەیەنن.
دەشڵێن: ئێمە دەچینە مزگەوت بۆ ئەوەی لەگەڵ هەژاران لە یەک قاپدا نان بخۆین، بۆ ئەوەی بزانن شەڕەکە دەوڵەمەند و هەژاری یەکسان کرد، وەک چۆن منداڵەکانی ئادەم لە کاتی لەدایک بوون و لە مردنیاندا یەکسانن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەرگاکە کراوەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشداری لەم کارە مرۆییەدا بکەن. گوتیشیان، "ئەستەمترین شت ئەوەیە مرۆڤ بە بیرۆکەی برسیبوون تا مردن بژی.
هاوڵاتیانی ناوچەکە دەڵێن: ئەو منداڵانەی کە دەگرین بۆ پارچە نانێکی کەلەلایەن سەبەتەی خۆراکی جیهان دابینکراوە برسێتیەکەیان تێر ناکات، هەروەها بەساڵاچووان دووجار بێبەشن، جارێکیان لە بەدەستهێنانی خۆراک و دووەمیان لە دەرمان، ئەوە هەر پێویست ناکات باسی گرنگی ئاسایش بکەین، چونکە هەمووان دەیزانن.
لە 15 نیسانی 2023، شەڕ لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە، بەهۆی ئەو شەڕەوە، چەندان هاوڵاتی بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە.