سوپای سوید به دووری نازانێت وڵاته‌كه‌ی هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر

K24 - هەولێر:
راپۆرتێكی سوپای سوید به دووری ناخاته‌وه وڵاته‌كه‌ی له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی رووسیا – رووسیا رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی ببێته‌وه، هاوكات به پێویستی ده‌زانێت په‌له له ئه‌ندامبوونی وڵاته‌كه‌ی له هاوپه‌یمانی ناتۆ بكرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی حوزه‌یرانی 2023) سوپای سوید راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا به دووری نه‌خسته‌وه له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان رووسیا – ئۆكرانیا، وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشێكی سه‌ربازی ببێته‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌كییه‌وه به‌بێ به‌ناوهێنان و ئاماژه‌كردن به‌و هێزه، به‌ڵام باسی له‌وه كردووه، هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی چین له ئاسیا به‌تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی ناسه‌قامگیری هه‌رێمی و جیهانی.
هانز وۆلمارك، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نووسینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، رووسیا چووه‌ته ناو به‌ربه‌ره‌كانێ و ململانێیه‌كی سه‌خت و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، هاوكات لیژنه‌ی شاره‌زایان و سیاسییه‌كان له ته‌واوی ئاراسته سیاسییه جیاوازه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ناتۆ تا ئه‌وپه‌ڕ به‌رگری له سوید ده‌كات، هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، سیاسه‌تی ئاسایشی سوید به‌ره‌و گۆڕانێكی مێژوویی هه‌نگاو ده‌نێت.
لیژنه‌كه له به‌شێكی دیكه‌دا باسی له‌وه كردووه، هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و هه‌نگاونانی چین به‌ره‌و ناوچه جیاجیاكان و هه‌ڵكشانی هه‌ژموونه‌كانی ئه‌و راستییه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له ململانێكان له‌سه‌ر خاكه جیاوازه‌كان بووه‌ته واقیعێكی نوێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیته‌ر هۆلتكفێست، وه‌زیری به‌رگری پێشووی سوید و ئه‌ندامی لیژنه‌كه، دووپاتیكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی پێنج ساڵی نێوان 2025 – 2030 لانیكه‌م پێویستی به‌وه‌یه ساڵانه 10 هه‌زار سه‌ربازی زیاد بكات، كه له ئێستادا ساڵانه ئه‌و زیادكردنه له‌نێوان 5000 بۆ 6000 ده‌بێت.
له‌وه‌ته‌ی حوزه‌یرانی ساڵی 2022ـوه سوید یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵ بۆ چوونه ناو ناتۆ ده‌دات، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له توركیا و مه‌جه‌ر ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی.
مادده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌ی ناتۆ تایبه‌ت به به‌رگری به‌كۆمه‌ڵ، به‌شێوه‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و هاوپه‌یمانییه به هێرش بۆ سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.