ته‌رمی دوو شاخه‌وانی فه‌ره‌نسی له چیاكانی ئه‌لبی ئیتاڵیا دۆزرایه‌وه

K24 - هەولێر:
ته‌رمی ئه‌و دوو شاخه‌وانه فه‌ره‌نسییه دۆزرایه‌وه، كه له چیاكانی ئه‌لبی ئیتاڵیا خلیسكا بوون و به‌هۆی سه‌ختی خلیسكانه‌كه‌یانه‌وه له‌ناو به‌فری ناوچه‌كه‌وه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا بوو.
ئێواره‌ی رۆژی (یه‌كشه‌ممه 18ـی حوزه‌یرانی 2023) ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه دۆزرایه‌وه، كه له چیاكانی ئه‌لبی ئیتاڵیا خلیسكا بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا بوو. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "لۆ دۆڤان لیبیریا" كه له‌سه‌ر زاری خزمه‌تگوزارییه‌كانی رزگاركردنی شاخه‌وانی فه‌ره‌نسی گواستوویه‌تییه‌وه، یه‌كێك له‌و دوو هاووڵاتییه رێبه‌ری شاخه‌وانی بووه و ئه‌وی دیكه‌یان ئافره‌تێك بوو، له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ چیاكانی ئه‌لب هاوكاری له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م وه‌رگرتبوو.
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو گه‌شتیاره فه‌ره‌نسییه‌كه له ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا كه چه‌ند رۆژێكی خایاندبوو و هێشتا ته‌واویان نه‌كردبوو، توانیبوویان به‌شێكی چیاكان ببڕن، كه له له خاڵی كۆل دۆ لا ترافێرسیت ده‌ستیان پێكردبوو و مه‌به‌ستیان بوو بگه‌نه چیای فیزۆی ئیتاڵی كه به‌رزییه‌كه‌ی 3841 مه‌تره و ده‌كه‌وێته نزیك دۆڵی كیراسی فه‌ره‌نسی.