بایدن: هەڕەشەی رووسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی راستەقینەیە

جۆو بایدن لە کالیفۆرنیا
جۆو بایدن لە کالیفۆرنیا

K24 - هەولێر

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، هەڕەشەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، راستەقینەیە.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، راگەیاندنی جێگیرکردنی یەکەم چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رووسیا لە بیلاڕووس بە تەواوی بە نابەرپرسیارانە ناوی برد.

بایدن رۆژی دووشەممە لە کالیفۆرنیا گوتی: کاتێک نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لێرە بووم و گوتم نیگەرانم لە وشکبوونەوەی رووباری کۆلۆرادۆ، هەمووان وەک شێتێک سەیریان دەکردم. هەروەها بە هەمان شێوە سەیری منیان کرد کاتێک گوتم نیگەرانم لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی پوتن، ئەوە راستیە.

ئەلێکساندەر لۆکاچینکۆ، سەرۆکی بێلارووس هەفتەی رابردوو رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە وەرگرتنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رووسی، کە بە گوتەی خۆی هەندێکیان سێ ئەوەندە بەهێزترن لەو بۆمبە ئەتۆمیانەی کە ئەمەریکا لە ساڵی 1945 بە سەر هێرۆشیما و ناگازاکیدا تەقاندووە.

ئەمە یەکەمجارە رووسیا لە دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە ئەو جۆرە کەرەستەیە کە چەکی ئەتۆمی مەودای کورت، بگوازێتەوە دەرەوەی سنوورەکانی.

ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بەنیازی ئەوە نییە هەڵوێستی خۆی لە بارەی چەکی ئەتۆمی ستراتیژی بگۆڕێت لە وەڵامی ئەو هەنگاوەی مۆسکۆدا، هەروەها هیچ ئاماژەیەکی نەبینیوە کە رووسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

وە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا رووسیا رەخنەی بایدنی لە پلانەکەی بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بیلاڕووس رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەمەریکا دەیان ساڵە ئەم جۆرە چەکی ئەتۆمییە لە ئەوروپا جێگیر دەکات.

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و هەروەها چین بە وردی چاودێری جێگیرکردنی هێزەکانی رووسیا دەکەن، هەروەها چەندین جار هۆشدارییان داوە لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە شەڕی ئۆکرانیادا.

Fly Erbil Advertisment