دژەتیرۆری کوردستان: هەردوو هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا کوژران

،
،

K24 - هەولێر:

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگە هەردوو هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 11:20 پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگەی لەنيوان گوندی بەندەر و تەلشعیر لە رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە گابی شەمعون ناسراو بە (فورات) و یوسرا دەروێش، هەردوو هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کوژران و چەکدارێکی یاوەریشیان بریندار بوو.

Fly Erbil Advertisment