زیاتر لە 23 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە

K24 - هەولێر
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا زیاتر له 23 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 18 ملیۆنیان كارتی ده‌نگدانیان نوێكردووه‌ته‌وه.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له 16ی كانوونی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و له 18ی هه‌مان مانگ ده‌نگدانی گشتی پارێزگاکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و 7008 ناوه‌ندی ده‌نگدان له 47655 وێستگه‌دا داده‌نرێن.
گوتیشی: " 23 ملیۆن و 367 هه‌زار و 81 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه 18 ملیۆنیان داتاكانیان نوێكردووه‌ته‌وه و كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه".
دوێنێ 20ی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کۆبووەوە. هەرچەندە بڕیاربوو باس لە سەرپەرشتیکردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بەڵام باسیان نەکردووە.
نەبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدری گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە کوردستان24ی گوت: "لە کۆبوونەوەکە باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و لە کارنامەی کۆبوونەوەکە هیچ بڕگەیەک لەسەر ئەو بابەتە دانەنراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت".
رۆژی سێشەممە (20ـی حوزەیرانی 2023)، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرد.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی نوێ و هێزه سیاسییه‌كان بۆ به‌شدارییان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق، له 1ی ته‌ممووز تاوه‌كو 30ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ ده‌رگای خۆتۆماركردن ده‌كرێته‌وه.