لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی دەستکرا بە چاککردن و قیرتاوکردنی رێگای خدرجیجە و چەند گوندێکی دیکە
K24 - هەولێر:
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەى پێنج ملیار دینار دەستکرا بە پرۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى رێگاى گوندی خدرجیجه
لە سەر فەرمان و راسپاردهى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەى پێنج ملیار دینار لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، دەستکرا بە پرۆژەى چاككردن، تێكەڵەكردن، دروستكردن و قیڕتاوکردنى رێگاى گوندەکانى ( گاوەرە، خدرجیجه، لاوەر، شێخان).
لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی 2021، چەکدرانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیەیان دا لە سنووری قەزای مەخموور و لە بناری چیای قەرەچووغ، لە ئەنجامدا 13 کەس لە هاووڵاتیانی گوندەکە و پێشمەرگە شەهیدبوون.
