سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نزیكه‌ی سێ ملیار دینار بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج ده‌كات

K24 – هەولێر:
كه‌رتی ته‌ندروستی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی زۆرترین بایه‌خی پێ دراوه، به‌تایبه‌تی له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواتر چه‌ند په‌تایه‌كی دیكه له‌وانه‌یش په‌تای تای خوێنبه‌ربوون، له چوارچێوه‌ی ئه‌م بایهخپێدانانهدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕی نزیكه‌ی سێ ملیار دینار نیشان دا بۆ دابینكردنی چه‌ند ئامێرێكی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی حوزه‌یرانی 2023) بڵاویكرده‌وه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئامێری (MRI) بۆ سەنتەری تیشکی شەهید محەممەد حەمەئەمین و ئامێری (CT Scan) بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه، ته‌رخانكردنی ئه‌و گوژمه‌یه بۆ دابینكردنی ئامێره پزیشكییه‌كان بۆ هه‌ردوو ناوه‌ندی تیشکی شەهید محەممەد حەمەئەمین و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە له‌سه‌ر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ هەردوو نەخۆشخانەکە ده‌بێت.
رۆژی (سێشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2023) فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، رەزامەندیی درا لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه كرابوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.
ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راپەرین کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خەرج دەکرێت.
نەخۆشخانەکە پێشتر دەرخستەی بۆ ئامادەکراوە بەمەبەستی نۆژنکردنەوەی، بۆ ئەوەی بکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان و لەدایکبوون لە سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.