ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دروستی بڕوانامه‌ی مه‌شعان جبووری پشتڕاستكرده‌وه

K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له رێگه‌ی نووسراوێكی نهێنییه‌وه، راستی و دروستی بڕوانامه‌ی مه‌شعان جبووری پشتڕاستكرده‌وه.
پێشتر دادگای فیدراڵی عێراق به بیانووی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندن، مه‌شعان جبووری له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق دوورخسته‌وه.
له چوارچێوه‌ی نووسراوێكی نهێنی، كه له نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به واژۆی ئیحسان یاسین عه‌وادی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی ده‌رچووه، تێیدا وه‌ڵامی په‌رله‌مانی عێراقی داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به راستی و دروستی بڕوانامه‌ی (مه‌شعان راكاز زامن ئه‌لجبووری) كردووه‌ته‌وه، كه پێشتر دادگای فیدراڵی عێراق به بیانووی ساخته‌بوونی ناوبراوی له كاری په‌رله‌مانتاری دوورخسته‌وه.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مه‌شعان جبوری قۆناغی دواناوه‌ندی/ به‌شی ئه‌ده‌بی ته‌واوكردووه.
مه‌شعان جبووری، ئه‌ندامی دوورخراوه‌ی په‌رله‌مان عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، حكومه‌تی سووریا نووسراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی راستی و دروستی ( به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندن)ه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق ناردووه.
جبووری، ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، كه سووریا یاداشتێكی بۆ عێراق ناردووه و تێیدا راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندنی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه پێشتر سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو گوایه ساخته‌یه.
گوتبووشی: "زۆرینه‌یه‌ك باوه‌ڕیان پێیكرد و دادگای فیدراڵی عێراقیش بڕیاریدا له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق دوورم بخاته‌وه".
