به‌غدا لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كارا ده‌كاته‌وه و هه‌ولێریش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات

K24 – هەولێر:
مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور كه تایبه‌ته به ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و راپرسی له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوو تاوه‌كو 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2007، له رووی كرده‌ییه‌وه جێبه‌جێ كرابایه، به‌ڵام حكومه‌ت و كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له ساڵی 2006ـوه، نه‌چوونه‌ته ژێر باری جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه، به‌ڵكو له سایه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سته‌م له كوردی ئه‌و سنوورانه ده‌كرێت و حكومه‌تی عێراق لێیان بێده‌نگه.
رۆژی دووشه‌ممه (28ـی تشرینی دووه‌م 2022) لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 پێكهێنرایەوه، كه له كارنامه‌ی په‌سه‌ندكراوی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ماوه‌ی مانگێكی بۆ دانرابوو و وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنی سیاسی ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی سوودانی درا.
نه‌بوونی ئه‌و لیژنه‌یه، هۆكاری دروستبوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌رله‌نوێ ته‌عریبكردنی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه، به پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ش جارێكی دیكه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی كاره‌كانی خۆی.
ئه‌و لیژنه‌یه له ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌ستبه‌كار بوو و بوودجه‌ی خه‌مڵێندراوی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ـی فیدراڵی پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت.
له بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 كه رۆژی (10ـی حوزه‌یرانی 2023) له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سند كرا، بڕی 100 ملیار دینار بۆ مادده‌ی 140 ته‌رخان كرا.
بەپێی نووسراوێکی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 کە به ژماره (2216) له 18/6/2023 ده‌رچووه و ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە، تێیدا داواکراوە کار بە بڕیاری ژمارە 29ـی ساڵی 2012ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکەن تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور سەبارەت بەدەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیاران.
هاوکات داوا کراوە سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هەڵبوەشێتەوە و کاری پێنەکرێت و گەڕانەوەی سەرجەم ئەو زەوییانە بۆ پێش بریاری لیژنەی کاروباری باکوور.
جەختیشکراوەتەوە کە بڕیاری ژمارەی 29ـی ساڵی 2012 ئەنجوومەنی وەزیران تا ئێستا کاری پێدەکرێت و نابێت گرێبەستە کشتوکاڵییەکان کاری پێبکرێت.
له به‌رامبه‌ردا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی رۆژی (چوارشه‌ممه 21ـی حوزه‌یرانی 2023) پێشوازی لە بڕیاری لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک كرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، پێشوازیی لە بڕیاری کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور دەکات و دەستخۆشی لە دوا نووسراوی لیژنەکە دەکات بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کوژاندنەوەی زەوی کشتوکاڵی کورد و تورکمان و راگرتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی بۆ هاوردەکراوان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لەمە گرنگتر جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەیە بە کردارەکی و راگرتنی خێرای هەموو ئەو ناڕەواییەی بەرامبەر بە جووتیارانی کورد و تورکمان دەکرێت لەو ناوچانە، کە هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووری نییە.
هه‌روه‌ها ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی وەزاریی تایبەت بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ ڕاسپارد، کە کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن و بە هەماهەنگیی لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوونی خێرا بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لیژنەی فیدڕاڵیی تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە کێشەی زەویوزاری جووتیارانی کورد و تورکمان کە ڕێگرییان لێ دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە (21ــی حوزەیرانی 2023)، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانەی سەردانی بۆ خێمه‌ی جووتیارانی ناوچه‌ی په‌لكانه و سه‌رگه‌ڕان، رایگەیاند، قبوڵناکەین چی دیکە سوپا لە دژی خەڵکی ئێمە وەک كارتێكی سیاسی بەکەربهێنرێت، چونکە پێچەوانەی یاسایە، سوپا دەبێت هێزێک بێت بۆ پاراستنی هاووڵاتییان، نابێت لایەنگری هیچ لاینێکی سیاسی بکات.
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، "لە دوای جەژنی قوربان یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەستپێدەکات و کاری لە پیشینەی ئێمە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه".
شەوی 20/21ـی حوزەیرانی 2023، هێزێکی سەربازی سوپای عێراق بە هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵیکوتایە سەر گوندی پەلکانەی سەر ناحیەی سەرگەڕان، کە دەکەوێتە سنووری ماددەی 140ـی دەستووری عێراق و ئاغای گوندەکەیان بە ناوی "دەشتی ئاغا" دەستگیرکرد. هاوکات مەڕەشە و کەرەستەی ئاودێری جووتیارانی گوندەکەیان شکاند.
رۆژی 21ـی حوزه‌یرانی 2023، محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح تایبه به كوردستان24 رایگه‌یاند، حزبی به‌عس نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئێستاش كار به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌و حزبه ده‌كرێت و رێگری له جووتیارانی كورد و توركمان ده‌كرێت. به‌یاتی گوتیشی، پێویسته په‌له له چاره‌سه‌ركرنی ئه‌و كێشه‌یه له رێگه‌ی مادده‌ی 140ـه‌وه بكرێت و هادی عامریش جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه. هه‌وره‌ها گوتی، وه‌زارتی كشتوكاڵیش له‌و بابه‌ته كه‌مته‌رخه‌مه و تا ئێستا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نوێ ده‌كاته‌وه، كه رژێمی پێشوو بڕیاری له‌سه‌رداوه.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه تاوه‌كوو ئێستا كۆتایی به بڕیاره‌كانی حزبی به‌عس نه‌هێنراوه، له‌وانه‌ش بڕیاره‌كانی كاروباری باكوور و بڕیاره‌كانی مه‌جلس قیاده‌ی سه‌وره. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه ئه‌ركی په‌رله‌مانه، كه بۆ چی تا ئێستا په‌رله‌مان ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌ڵنه‌وشاندووه‌ته‌وه؟
هه‌روه‌ها گوتی، له‌و باوه‌ڕه‌دان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، داوایشی له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كرد ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دوای بڕیاری لیژنه‌ی مادده‌ی 140 و داواكارییه‌كه‌ی عامری، په‌له له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه هه‌یه، وه‌ك ناوبراو جه‌ختی لێ كرده‌وه، كه هێزه سه‌ربازییه‌كان رێگری له جووتیارانی كورد و توركمان ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش كه‌مته‌رخه‌مه له‌وباره‌یه‌وه و تا ئێستا له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه به‌رده‌وامه.
رۆژی 21ـی حوزه‌یرانی 2023، رێبوار تاڵەبانی، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان رایگەیاند،دەبوو لیژنەی باڵای ماددەی 140 سەرۆکەکەی کورد بێت، بەڵام ئەمە چوار خولە سەرۆکەکەی کورد نییە و حکومەتی عێراق تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆیان بەرامبەر بە کورد جێبەجێنەکردووە و هەمان ئەزموونی حکومەتەکانی پێشووتریان دووبارە کردووەتەوە، کە مافی گەلی کوردی تێدا بەدەست نەهێندرێت.
روونیکردەوە، لە دوای 16ــی ئۆکتۆبەرەوە %51ــی خاکی کوردستان لە کورد سەندراوە، لە ئێستادا کەوتوونەتە گیان جووتیاران و کێڵگە کشتووکاڵییەکان دەیانەوێت زەوییەکانیش لە کورد وەربگرنەوە، کێشەی کورد لەگەڵ عێراق تەنیا مووچە و بودجە نییە.
رێبوار تاڵەبانی، گوتیشی: "هەموو ئەو هەنگاوانەی کە گیراونەتە بەر دژی کورد پەیامێکی ترسناکمان پێدەدات، پێویستی بە هەڵوەستە لەسەرکردنە".
باسی لەوەشکرد، "حکومەتی عێراق هیچ نییەتێکیان نییە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەورە و کاروباری باکور هەڵوەشێننەوە، هەروەها لەدوای 2005 تا 2019 بەردەوام داوامان دەکرد کە کێشە لەسەر زەوییەکانمان یەکلابکرێتەوە".
راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان، ئەوەشی خستەڕوو، دوای روخانی رژێمی بەعس حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق دانیان بە مافەکانی کورد نەناوە هیچ هەنگاوێک نەچوونەتە پێشەوە.
رۆژی 23ـی نیسانی 2023، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو کێشانەی ماوەی رابردوو لە گوندی پەلکانەی شاری کەرکووک چارەکراوە، بەڵام چارسەرەکە کاتییە تا کاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی شۆڕش.
راشیگەیاند: "پرسی هاتنی عەرەبی هاوردە لە دوای رووداوی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە سەریهەڵداوە و تاوەکو ئەم چەند رۆژەی رابردووش بەردەوام بوو، بۆیە دەبێت ئێمە هەمیشە لەسەر هێل بین بۆ ئەوەی کە نەهێڵێین دەستبەسەر زەوی هاووڵاتییانی کوردا بگیرێت".
شاخەوان عەبدوڵڵا باسی لەوەشکرد، لەسەر بابەتی خاک، سەرۆک بارزانی هەمیشە خۆی لەسەر هێلە پێشتریش پەیامی دابوو بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، کە رێگەنادات دەستدرێژی بکرێتە سەر موڵک و ماڵی هاووڵاتییانی کورد لەو ناوچانە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، كه رۆژی 22ـی نیسانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر هەمان خاڵی سەرۆک بارزانی کردەوە کە رێگەنادرێت دەستدرێژی بکرێتە موڵک و ماڵی هاووڵاتییانی کورد.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە لێکتێگەشتنی هاوبەشی نێوان هەرێم و عێراق گوتی: "ئێمە لەگەڵ یەکتردا رێککەوتن و لێکتێگەشتن لە نێوانماندا هەیە، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نییە خاکمان داگیربکەن و ئێمەش بێدەنگ بین، لەسەر مافی هاووڵاتییانی خۆمان هەمیشە لەسەر هێلین".
شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتیشی، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، قسەم کردووە، بەڵێنی داوە کێشەکانی پەلکانە بە زووترین کات چارەسەربکات و گوتی ناهێڵین دەستدرێژی بکرێتە سەر خاک و ماڵی جووتیارانی کورد.
لەبارەی راکان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "راکان جبووری کەسێکی گەندەڵە و هەمیشە هەوڵی دووبەرەکی دەدات لە کەرکووک، هەروەها نووسراوی راکان جبووریم راگرتووە لە رێگەی بەغداوە، کە هەوڵی دابوو ماڵە کوردەکان دەربکات و عەرەبی هاوردە لە شوێنیان نیشتەجێبکات".
پرسی ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دروست كرا، له عێراقی دوای رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، ئه‌م پرسه به پرسی "ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان" ناسێنرا و دواتر له ده‌ستووری ساڵی 2005 مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له‌گه‌ڵ كرا و مادده‌ی 140ـی بۆ له ده‌ستوور جێگیر كرا. سه‌ره‌ڕای جێگیركردنی ئه‌و مادده‌یه له ده‌ستووردا، به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه و چه‌ندین مادده‌ی دیكه‌ی ده‌ستووری عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه له ساڵی 2005ـوه تاوه‌كوو ساڵی 2023، جێبه‌جێ نه‌كراون و وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و بووه‌ته یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كی و خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دوای رووخانی رژێمی به‌عس له 9ـی نیسانی 2003، ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان له 12ـی ته‌مووزی هه‌مان ساڵدا ده‌سته‌یه‌كی سیاسی به ناوی "ئه‌نجوومه‌نی حوكم – مجلس الحكم" پێكهێنا و ئه‌ندامانیشی له نوێنه‌رانی پارت و هێزه سیاسییه عێراقی و كوردستانییه‌كان پێكهاتبوون، كه هێزی ئۆپۆزسیۆنی دژ به رژێمی به‌عس بوون له عێراق. پاشان به‌ڕێوه‌بردنی عێراق راده‌ستی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كرا و ئه‌ویش لیژنه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێكی كاتی پێكهێنا و "یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه"ـی ده‌ركرد و دواجاریش له 8ـی ئاداری 2004 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی حوكمه‌وه په‌سند كرا.
ئه‌و یاسایه بووه ده‌ستوورێكی كاتی و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و كرده‌یی دانی به قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا نا. مادده‌ی 53ـی ئه‌و ده‌ستووره كاتییه بریتی بوو له دیاریكردنی سنووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌ك هه‌میشه‌یی، به‌وپێیه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا دیاریكردنی سنووری كۆتایی و هه‌میشه‌یی هه‌رێمی كوردستان له رێگای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و نێوه‌ندا پارێزگای كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یش ده‌گرێته‌وه، كه دواتر له مادده‌ی 58ـدا، یاساكه میكانیزمێكی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر كۆتایی دیاریكردووه و چه‌ندین لایه‌نی خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی میكانیزمه‌كان حكومه‌ت عێراق نه‌خاسمه ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی سه‌ر موڵكداری و زه‌وی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار، ده‌بێت زۆر به‌خێرایی ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێككاره‌كان بكرێت له‌پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و سته‌مه‌ی له ئه‌نجامی كرده‌وه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه كراوه و په‌یوه‌سته به گۆڕینی دۆخی دانیشتووانی هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراو بۆ نموونه كه‌ركووك و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه.
مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به راشكاوی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی عێراق له ساڵی 2005 ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 58ـی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو پابه‌ند ده‌كات به ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م رێككاره پێویسته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه، ئه‌مه‌یش به سێ قۆناغ ده‌بێت "ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و راپرسی". هه‌روه‌ها خاڵی دووه‌می مادده‌ی 140 ماوه‌یه‌كی دیاریكردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له 31ـی كانوونی دووه‌می ساڵی 2007 تێپه‌ڕ نه‌كات.
وه‌زاره‌تی دادی كابینه‌ی یه‌كه‌می نووری مالیكی كه هاشم شبلی وه‌زیره‌كه‌ی بوو، به فه‌رمانی دیوانی ژماره 46 له 9ـی ئابی 2006 لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی به سه‌رۆكایه‌تی هاشم شبلی پێكهێنا، به‌ڵام دواتر ناوبراو له 4ـی نیسانی 2007 له سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه و له وه‌زاره‌تی داد كشایه‌وه، پاشان رائید فه‌همی كه ئه‌و كات وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا بوو بۆ شوێنه‌كه‌ی شبلی پێشنیاز كرا و له 2ـی ئابی هه‌مان ساڵدا ده‌ستبه‌كار بوو. له سه‌رده‌می رائید فه‌همیدا لیژنه‌كه چه‌ند هه‌نگاوێكی نا به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به قۆناغی ئاساییكردنه‌وه، به‌ڵام دواتر ناوبراویش ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ی وه‌رگرت.