ئەڵمانیا: بەهۆی بە کۆیلەکردنی ئێزیدیەک سزای نۆ ساڵی بەسەر هاووڵاتیەکی خۆیدا سەپاند

K24 - هەولێر

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، دادگایەکی شاری کۆبلێنز لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، لەسەر ژنێکی ئێزیدی، هاووڵاتیەکی ئەڵمانی کە ژنە، سزای نۆ ساڵ و سێ مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.

دادگاکەی شاری کۆبلێنز ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاووڵاتیە ئەڵمانیە تەمەن 37 ساڵە، ماوەی سێ ساڵ مامەڵەی خراپی لەگەڵ ژنە ئێزیدیەکە کردووە، دەشڵێت، هاوسەرەکەی هێناویەتیەوە بۆ ماڵەوە و بەردەوام بووە لە دەستدرێژیکردنە سەری، لەکاتێکدا ئەو ژنە رێگری لە مێردەکەی نەکردووە و دەستوەردانی نەکردووە بۆ ئەوەی بوەستێنێت.

ئەڵمانییەکە بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەت و ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش و هاوبەشی لە کۆمەڵکوژیدا تاوانبار کرا و بە نۆ ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو ژنە لە ساڵی 2014دا، پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کردبوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی داعشەوە بکات لە سووریا، هەروەها ساڵی دواتر رووی لە موسڵ کردووە.

تا بەهاری 2016 لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئەو پزیشکە ئێزیدیەی کە ناوی" ئومە" بووە، کردوویانەتە کۆیلە، ئەو ژن و مێردە و قوربانییەکە لە کۆتایی ساڵی 2016دا، روویان لە سووریا کردووە و تا سەرەتای مانگی ئاداری 2019، لەوێ ماونەتەوە.

ئەو ژنە ئەڵمانییە لە کەمپێکی هێزە کوردییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستبەسەرکرابوو، پێش ئەوەی لە مانگی ئاداری ساڵی 2022دا بگوازرێتەوە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ خراوەتە زیندان، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا داواکاری فیدراڵی تۆمەتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندبوو "مێردەکەی بەردەوام دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنەکە و لێیدەدات"، ئەویش ئەوەی دەزانی و سەیری ئێزیدیەکەی دەکرد تا نەتوانێت هەڵبێت.

لە راگەیەندراوێکدا، پارێزەری بەرگریکار لەکاتی دادگاییکردنیدا خوێندوویەتییەوە، تۆمەتبار رەتیدەکاتەوە کە هەرگیز ئەو ژنە ئێزیدییەی بە زۆر ناچار کردبێت، هەروەها رایگەیاندووە، زۆرجار ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە سەبارەت بە بوونی ئەو ژنە و شەرم دەکات لەوەی زیاتر یارمەتی بدات.

لە مانگی ئابی 2014دا داعش هێرشی کردە سەر شەنگال هەزاران ئێزیدی کوشت و ژنانێکی زۆریشی کردە کۆیلە.

Fly Erbil Advertisment