17 کەس بە تۆمەتی "تیرۆرکردنی" قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

K24 - هەولێر:
جەبار عودە، سەركردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی، رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی "تیرۆرکردنی" قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بەردەوامن و لەوچوارچێوەیەشدا 17 كەس وەك تۆمەتبار لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
جەبار عودە ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا لێکۆڵینەوەکان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە راستییەکان کە دواتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ئاشکرا دەکرێن.
لە 3ـی کانوونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبومهھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە رێگەی مووشەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، هەردووکیان لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کوژران. هەمان رۆژ حهشدی شهعبی له تویتهرهوه ههواڵهكهی پشتڕاستكردەوە و رایگهیاند: قاسم سولهیمانی و ئهبومههدی موههندیس له رێگهی فڕۆكهخانهی بهغدا ئۆتۆمبێلهكهیان كراوهته ئامانج و ههردووكیان كوژراون.
سوپای ئەمەریکا و کابینەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، وەک سەرکەوتنێکی ئەمنی گەورە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.