راوێژکاری ئەڵمانیا: سوورین لەسەر ئەوەی سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ
K24 - هەولێر
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ، سەرەڕای رازی نەبوونی تورکیا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 22ی حوزەیرانی 2023، ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی بوندستاغ گوتی: لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە رۆژانی 11 و 12 ی تەممووز لە لیتوانیا بەڕێوەدەچێت، "پێویستە سوید وەکو هاوپەیمانێکی نوێ لە تەنیشت فینلاند لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت".
راوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد، لە ئێستادا رێگا بەوە بدات هەروەک چۆن لە ساڵی رابردوودا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید بڕیاری لەسەر درا.
سوید لەگەڵ فینلاند لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، داواکاری پێشکەش کرد کە وەک هاوپەیمانی ناتۆ.
سوید لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا لەگەڵ فینلەندا داوایان کرد ببنە ئەندام لە ناتۆ بەهۆی شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکرانیا، تورکیا چەند مانگێکە رەتی دەکاتەوە بە پاساوی ئەوەی سوید هەڵوێستی خۆی لە دژی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" دەرنەبڕیوە، لە بەرامبەردا فینلەندا داواکارییەکەی پەسەند کرا و لە سەرەتای مانگی چوارەوە بووە ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە.