کوێستان محەممەد: رێگە نادەین خاوەنکار خۆی لە دەستەبەری کرێکار بدزێتەوە

K24 – هەولێر:
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەرێگەی داتابەیسەوە شوێنەکارەکان بە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیەوە دەبەستنەوە، بۆ ئەوەی هیچ خاوەن کارێک نەتوانێت خۆی لە دەستەبەرکردنی کرێکاران بدزێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ــی حوزەیرانی 2023)، کوێستان محەممەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆڵەت نادرێت بە هیچ شوێنکارێک ئەگەر کرێکارەکانی دەستەبەر نەکات، هەروەها مۆڵەتیشیان بۆ تازا ناکرێتەوە لە ئەگەری دەستەبەرنەکردنی کرێکارەکانیان.
هەروەها راشیگەیاند، کاتێک کرێکارێک لەسەر کارەکەی تووشی پێکان دەبێت، بە پێی رێژەی پێکانەکەی خانەنشینی بۆ دەبڕێتەوە.
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا،لەرێگەی داتابەیسەوە شوێنەکارەکان بە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیەوە دەبەستنەوە، بۆ ئەوەی هیچ خاوەن کارێک نەتوانێت خۆی لە دەستەبەرکردنی کرێکاران بدزێتەوە.
گوتیشی: "رێگە نادەین خاوەنکار خۆی لە دەستەبەری کرێکار بدزێتەوە".
کوێستان محەممەد، ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ وەزیری دارایی لەسەرخەتن و ئەگەر بەغدا 400 ملیارەکەی نارد پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەن.