ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر: گه‌نجانی كورد له رێگه‌ی كاری خۆبه‌خشییه‌وه ده‌توانن رۆڵی سه‌ركرده ببینن

K24- هەولێر:
كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی "پلاتفۆڕمی خۆبه‌خش كوردستان" بۆ كاری خۆبه‌خشی كه له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هانی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستانی دا بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو بواری كاری خۆبه‌خشی و جێبه‌په‌نجه‌یان به‌سه‌ر ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنه‌خشێنن.
ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تیمی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و پلاتفۆڕمه‌ی كوردستان خۆشحاڵه، به‌شێوه‌یه‌ك كاری خۆبه‌خشی به‌شێكه له پێویستی هه‌موو حكومه‌ته‌كان به تواناكانی گه‌نجان، ئێمه دڵنیان ئه‌م پلاتفۆرمه رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه و كه‌رته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا جوونيه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه زیاتر له هه‌شت ملیۆن ئه‌مه‌ریكی به‌شداری له كاری خۆبه‌خشی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌و بۆشاییانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، كه حكومه‌ت ناتوانێت پڕیان بكاته‌وه و كێشه‌كانی ئه‌و بۆشاییانه چاره‌سه‌ر بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌و خۆبه‌خشه ئه‌مه‌ریكییانه له مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كاندا، له قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن.
كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا گوتیشی، ئه‌گه‌ر كاری خۆبه‌خشی نه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و وڵاته به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه گه‌وره نابێت و گه‌وره نابینرێت، گوتیشی، زوو زوو له‌گه‌ڵ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كدی ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن به بیستنی هه‌واڵی كاری خۆبه‌خشی له ئه‌مه‌ریكا.
جوونيه‌ر جه‌ختیشیكرده‌وه، گه‌نجانی كورد ده‌توانن رۆڵی سه‌ركرده ببینن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به پێویستیشی زانی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بچنه ناو بواری كاری خۆبه‌خشی و جێپه‌نجه‌ی خۆیان به‌سه‌ر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاكه‌یان بنه‌خشێنن، به‌تایبه‌تی خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان و گه‌یاندنی هاوكارییه كه‌سی و هه‌روه‌زییه‌كان بۆیان له رێگه‌ی كاری خۆبه‌خشه‌وه.